to page
Meny

سۆرانی

 کۆریۆگرافی ـ بەشداربوون، زمان و تێکەڵبوون
پڕۆژه‌یه‌که‌ که‌ ده‌یه‌وێت هونه‌ری شانۆ ده‌سته‌به‌ر بکات بۆ هموان. له‌ پڕۆژه‌که‌دا نمایشی کۆریۆگرافی تەرجومە دەکرێت بۆ (١٠ ) زمان، بۆ ئەوەی بوار بدات بە کەسانی زۆرتر کە بەشدار بن و یەکتر ببینن سەرەڕای سنوری زمان.
ھەروەھا پڕۆژەکە چەند شێوازێک دەستەبەر دەکات بۆ ھونەری شانۆ، کە بتوانێت ببێتە مایەی زانیاریی زیاتر.
کۆریۆگرافی
نمایشێکی ئینتەرئاکتیڤە کە بە بەشداریی بینەران پێکدێت. ھەر بینەرێک بیستۆکێکی (ھێدفۆنێک) دەدرێتێ، بەڕێی ئەو بیستۆکەوە دەنگێک ڕێنمایی دەکات و پێی دەڵێت چۆن بجوڵێتەوە و چۆن جەستەی ڕابگرێت بەرامبەر بە یەکتری.
دەتوانین بڵێین کە لەنمایشەکەدا نە سەماکەر ھەیە و نە نوێنەر. بەڵکوو نوێنەران خودی خۆیان کۆریۆگرافی پێکدێنن.

بیرۆکەی ئەم پڕۆژە تازەیە لە کۆبونەوە لەگەڵ ئەو قوتابیانە ھاتۆتە کایەوە کە زمانی سویدیی زمانی یەکەمیان نیە، لەبەرئەوە نەیان دەتوانی بەھەمان ھەلومەرج بەشداریی کۆریۆگرافی بکەن. ئەوەش بەھۆی ئەوەی ڕێنماییەکان تەنھا بە زمانی سویدی ھەبوون.
کۆمەڵەی ھەرەوەزیی سەما یوھانسۆنس پێلارگۆنەر و دانس نمایشی  کۆریۆگرافی لە ساڵی ٢٠١٦ بەرھەمھێنا، وە لەو کاتەوە بە قوتابخانەکانی سەراسەری ووڵاتدا گەڕاوە.

ئەو لایەنانەی ھاوکاریی پڕۆژەکەیان کردووە بریتین لە ھانینگە کۆمیون، ئا بێ ئێف ستۆکھۆڵم، ئونگا کلارا

ئەم پڕۆژەیە بە پاڵپشتی ئەللمێننا ئارڤسفۆندن جێبەجێ دەکرێت

ئایا ھیچ گوێت لە کۆریۆگرافی گرتووە؟
ئایا ھیچ پرسیارێکت ھەیە دەربارەی کۆریۆگرافی یاندەتەوێ پێشپارێزیی بکەی؟

پەیوەندیی
ئالینا ئەبدوللاێڤا

info@koreografin.se
0730678858

Listen here, Lyssna här